بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، سوپای تورکیا نزیکەی سێ ساڵە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیرکردووە و تا ئێستاش کۆمەڵێک سەربازی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلنەهار، شەڕو پێکدادانێکی سەخت لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیا و میلیشیا کوردییەکان ڕوویداوە.
سەرچاوە سوورییەکان باسی تێکھەڵچوونی قورس بە تۆپخانەو موشەکیان کردووە؛ بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانی و زیانەکانی ئەو ململانێیانە نەکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەم وڵاتە ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ تۆپ و موشەکیان بەرەو گردوپەڕی گوندەکانی ئێبین، سۆغناکی و ئەلمیاسا لە ناوچەی شیراوە لە نزیکی عەفرین ھاویشتبوو.
342/